ڕێنماییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی A
هاوولاتی بەرێز بۆ بەدەست هێنانی پاسپۆرت تکایە پابەندبن بەم رێنمایانەی خوارەوە
* ئەو بەڵگەنامانەی کە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت پێویستن:-
1- ناسنامەی باری شارستانی
2- ڕەگەزنامەی عێراقی
– یاخود کارتی نیشتمانی لە جیاتی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی
3- کارتی زانیاری
4-(1) وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ کە پشتی سپی بێت
** ناسنامەی باری شارستانی :-
آ- ناوی سیانی و ناوی دایک لەگەڵ مێژوو و شوێنی لە دایک بوونی کەسەکەی دیار بێت لەسەر ناسنامەی باری شارستانی.
ب- مۆر و ناوی سەرۆکی فەرمانبەر دیار بێت لەسەر ناسنامەی باری شارستانی..
ج- وێنەی کەسەکەی لەگەڵ مۆری فەرمانگەی دیار بێت لەسەر ناسنامەی باری شارستانی.
د- پێویستە ناسنامەی باری شارستانی مندالان وێنەی لەسەر بێت بە پێچەوانەوە هیچ کارێکی پێ ناکرێت.
ه- مێژووی دەرچوونی ناسنامەی باری شارستانی روون و دیار بێت و لە (10) سال زیاتر بەسەر نەچێت.
** ڕەگەزنامەی عێراقی :-
آ- ئەگەر کەسی داواکاری پاسپۆرت تەمەنی لە سەروو (12) سالەوە بێت پێویستە ڕەگەزنامەی عێراقی خۆی هەبێت.
ب- ئەگەر کەسی داواکاری پاسپۆرت تەمەنی لە خوارەوەی (12) سالەوە بێت پێویستە ڕەگەزنامەی عێراقی بەخێوکار بهێنێت.
ج- ئەو زانیاریانەی کە لە ڕەگەزنامەی عێراقی هەیە دەبێت دیار و ڕوون و یەک بێت (مطابق) بێت لەگەڵ ئەو زانیاریانە لە ناسنامەی باری شارستانی هەیە.
** کارتی زانیاری :-
آ- کارتی زانیاری بۆ ئەو هاوولاتیانەی کە لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ دەبن و هەروەها بۆ جێبەجێ کردنی مامەڵەی پاسپۆرت بۆ خێزان (العائلە) پشت دەبەستی بەکارتی زانیاری بەخێوکار.
ب- ناوی سیانی بەتەواوەتی وەکو ناسنامەکە لەسەر کارتی زانیاری تۆمار کرابێت.
** وێنە :-
بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی پاسپۆرت هاوولاتی دەبێت (1) وێنەی فۆتۆگرافی (ڕەنگاوڕەنگ) بهێنێت پشتی سپی بێت و بەئەندازەی (45*35) ملم.