شاندێک لە بەرواری (٢٧/١٠/٢٠١٥) لە رەگەزنامەی گشتی بغداد سەردانی ڕەگەزنامەی گشتی هەرێمیان کرد بۆ
تاوتوێ کردنی کێشەکان وە هەماهەنگی بۆ چارەسەرکردنی ئاسانکاری مامەڵەی هاووڵاتیان بۆ دەرهێنانی
پاسپۆرت وە هەروەها جێ بە جێ کردنی یاسای نوێی پاسپۆرتی عێراقی ژمارە (٣٢) ساڵی ٢٠١٥
کە سودێکی زۆری هەیە بۆ هاووڵاتیان لە کاتی وون بوون و بزربوون و تێک چوونی پاسپۆرت.
شاندەکە سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشی هەرسێ بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت کرد لەبەرئەوەی کارئاسانیان
بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و ئاوارەکان کردووە.