سەرەکی / هەواڵ / (04/08/2019) شاند

(04/08/2019) شاند

بەرواری (04/082019) شاندێک لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێرو دهۆک کە پێک هاتبوو لە هەریەک لە بەرێزان (عەمیدی ماف / دیدار عمر قادر) بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و (عەمید / دڵدار نوری عباس) بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای دهۆک سەردانی پارێزگای (بغداد)یان کرد لەگەڵ هەریەک لە بەرێزان (لیوا / هيثم غرباوى)بەرێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی عیراق و بەرێز ( عمید / احمد) بەرێوەبەری پاسپۆرتی گشتی پارێزگای بغداد و بەرێز (عميد / صادق) بەرێوەبەری هۆبەی هونەری کۆبوونەوە مەبەستی سەردانی کردنیان بریتی بوو لە کردنەوەی هەریەک لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران لە پارێزگای هەولێر و نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک خۆشبەختانە بریار وایە شاندێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی بغداد سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بەمەبەستی چۆنیەتی دانانی ئامێرەکان و پێداویستیەکانی بەرێوەبەرایەتی لە ماوەیەکی نزیک دا هەردوو نووسینگەی سۆران و زاخۆ دەکرێتەوە.

دەربارە Hawler Passport

ئەم بابەتەش ببینە

**ئاگاداری**

ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە لە ڕێکەوتی (02/01/2023) هاووڵاتیان سەردانی هیچ بانکێک نەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *