سەرەکی / رێنماییەکان / کاروباری یاسایی

کاروباری یاسایی

کارووباری یاسایی

** هاووڵاتی بەرێز ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت تووشی یەک لەم ‌حالاتانە بوو پێویستە لەسەر بەرێزتان سەردانی دادگای لێکۆلینەوەی هەولێر بکەیت :-

١-ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت تێکچووبێت واتا تلف بوو .

٢-ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت وون بوو یان دزرابوو .

٣-ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت تووشی سووتان بوو .

** هاووڵاتی بەرێز ئەگەر هاتوو پاسپۆرتی پێشووت هەبێت (A-G) دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت بۆ گۆرینی (تجدید):-

١-ئەگەر جۆری پاسۆرتەکەت (A-G) بوو و هەڵەی ڕێنووسی (غلط املائی) تێدابوو لە رووی زمانی عەرەبیەکە لەیەکێک لە خانەکان (ناوی سیانی کەسەکە – ناوی دایک – ڕەگەز – موالید – شوێنی لە دایک بوون ) لەم حالەتە بۆت دەگۆرین بۆ پاسپۆرتی (A) .

٢-ئەگەر جۆری پاسۆرتەکەت (A-G) بوو و هەڵەی ڕێنووسی (غلط املائی) تێدابوو لە رووی زمانی ئینکلیزی لە هەمان خانەکانی پێشوو کە ئاماژەی پێکرا بەمەرجێک یەکێک لەم بەڵگەنامانەی هەبێت ( دەعوەت نامە – ناسنامەی ژووری بازرگانی – بروانامەی زانکۆ ) لەم حالەتە بۆت دەگۆرین بۆ پاسپۆرتی (A)

٣-ئەگەر جۆری پاسپۆرتەکەت (A-G) لاپەرەکانی تەواو بوو و هەمووی بە مۆری هاتنە ژوورەوەو چوونە دەرەوە و فیزە پرببۆوە لەم حالەتەدا بۆت دەگۆرین بە پاسپۆرتی (A) .

٤-ئەگەر هاتوو ئەم مەرجانەی سەرەوەی تێدانەبوو پاسپۆرتەکەت پێویستە خانەی جۆری داواکاری فۆرمەکەت بە (تجدید) دەست نیشان بکەیت.

 

ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەخێوکار (ناکامەکان – قاصر )

هاووڵاتی بەرێز بۆ بەدەست هێنانی پاسپۆرت بۆ منداڵەکان (ناکام) تکایە پابەندبن بەم ڕێنمایانەی خوارەوە :-

١-ئەگەر کەسێک ( نێر یان مێ ) بێ و (١٨) ساڵی تەواو کردبێت پێویستی بە بەخێوکار (ولی امر ) نیە .

٢-پێویستە لەسەر بەخێوکار ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پەنجە مۆری خۆی ( الکترۆنی ) بۆ منداڵەکانی (نێر یان مێ) بێ ئەوانەی کە (١٨) ساڵیان تەواو نەکردووە وە دەبێت کۆپی ناسنامەی باری شارستانی بەخێوکار لەگەڵ مامەڵەکەی دابنرێت .

٣-ئەگەر هاتوو باوک کۆچی دوایی دەبێت کۆپی لەبەڵگەنامەی کۆچی دوایی باوک و کۆپی لە (حجە وصایە) و کۆپی لە ناسنامەی باری شارستانی (موصی) لەگەل مامەڵەی ناکام دابنرێت و خۆشی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پەنجە مۆری خۆی.

تێبینی :- لەوانەیە موصی ( دایک – برا – مام – باپیرە – خاڵ – پوور ) بێت بە پێی بریاری دادوەر لە ( حجە وصایە) .

٤-ئەگەر هاتوو ناکام دایک و باوکیان کۆچی دواییان کرد دەبێت کۆپیەک لە بەڵگەنامەی کۆچی هەردووکیان و هەروەها کۆپیەک لە (حجە وصایە) و ناسنامەی باری شارستانی (موصی) دابنرێت لەمامەڵەی ناکام و خۆشی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پەنجە مۆری خۆی .

٥-لەکاتی جیابوونەوەی دایک و باوک دەبێت باوک ئامادەبێت لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بۆ وەرگرتنی پەنجە مۆری خۆی بۆ منداڵەکانی بە پێچەوانەوە ئەوان خاوەنی پاسپۆرت نابن تا حالەتی ئەگەر دایک بوو بە بەخێوکار بە پێی بریاری دادوەر (حجە قیمومە موقتە) بۆ منداڵەکانی خۆی (ناکام) .

٦-ئەگەر هاتوو باوک مصیری دیار نەبوو (مجهول) بوو دەبێت دایک بەڵگەنامەی فەرمی پێبێت لە دادگا بۆ سەلماندنی بەخێوکاری منداڵەکانی .

٧-ناکامی خێزاندار پێویستی بە بەخێوکار نیە .

٨-پێویستە لەسەر بەخێوکار کە لە دەرەوەی عیراق نیشتەجێ دەبێ بە ناردنی ڕەزامەندی خۆی لەسەر دەرکردنی پاسپۆرت بۆ منداڵەکانی کە لەناو عیراق نیشتەجێ دەبن لەڕێگای سەفارەتی عیراقی لەو ووڵاتە بەمەبەستی ناردنی بۆ بەرێوەبەرایەتی کارو باری پاسپۆرت لە بغداد پاس پشت راست کردنەوەی لە لایەن وەزارەتی دەرەوە(فەرمانگەی بەسەنت کردن ) .

٩-سەبارەت بە بەخێوکار سزادراوە (حکوم کراوە) دەبێ سەردانی بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی رێنماییەکانی تایبەت دەبارەت بەم بابەتە .

دەربارە Hawler Passport

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *