پاش ئەوەی هاووڵاتی (دەشتی) لە ووڵاتی هۆڵندا کە خەڵکی شاری هەولێرە لە ڕێگای تۆری کۆمەڵایەتی هانای بۆ بەرێز (کاک مسرور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز (رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز (عەمیدی ماف / ئارام برهان جواد) بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر برد ، پاش لێکۆلینەوە لە کێشەی ناوبراو کە كێشەی هەبوو لە پاسپۆرتی عێراقی لە کونسڵخانەی عێراقی لە ووڵاتی هۆڵندا توانرا بە هەوڵ و کۆششی بەرێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان و بەرێز وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و بەرێز بەرێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان و بەرێز بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و بەرێز بەرێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراق لە بغداد بەرێز (اومید شێخ محمد) نوێنەری ڕەگەزنامەی گشتی هەرێمی کوردستان کێشەکەی بۆ چارەسەر کرا وە لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ناوبراو پاسپۆرتێکی عێراقی پێ درا.
ئەم بابەتەش ببینە
**ئاگاداری**
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە لە ڕێکەوتی (02/01/2023) هاووڵاتیان سەردانی هیچ بانکێک نەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی …