ڕاگه‌یاندراوێک له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌کاته‌وه که له‌مه‌و دوا کێشه‌ی نه‌بوونی پاسپۆرتی به‌تاڵ چاره‌سه‌ر کرا که ماوه‌یه‌ک کێشه‌ی که‌می پاسپۆرتی به‌تاڵ هه‌موو پارێزگاکانی عێراقی گرتبۆوه به‌هه‌وڵ و کۆششی به‌رێز (عه‌میدی ماف / دیدار عمر قادر) به‌رێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر خۆشبه‌ختانه (17،000) پاسپۆرتی به‌تال بۆ نووسینگه‌ی یه‌کی پاسپۆرتی هه‌ولێر و (10،000) پاسپۆرتی به‌تاڵ بۆ نووسینگه‌ی دووی پاسپۆرت دابین کرا له‌مه‌ودوا رێژه‌ی ناردنی پاسپۆرتی به‌تاڵ له بغداوه وه‌ک جاران ڕه‌وانه ده‌کرێت.
