سەرەکی / هەواڵی ڕۆژنامەکان / وەزیری ناوخۆی عێراق داوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەکات

وەزیری ناوخۆی عێراق داوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەکات

وەزیری ناوخۆی عێراق داوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەکات

قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق

 

رووداو – بەغدا

قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق داوای کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی دەکات و دەڵێت نابێت کێشە سیاسییەکان لەگەڵ کاروباری خەڵک تێکەڵاوبکرێن.

شاندی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت ‌و نشینگە ‌و كارتی زانیاری ‌و رەگەزنامەی پارێزگاکانی  هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) کە لە 21 ئەندام پێکهاتووە و رۆژی دووشەممە 25-12-2017  گەیشتە بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبووەوە. ئەمە یەکەم شاندە لەدوای گشتپرسی 25 ی ئەیلوول بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق سەردانی بەغدا بکات.

عەمید دیدار عومەر، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکراکرد و بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “قاسم ئەعرەجی هەڵوێستكی زۆر ئەرێنی بەرامبەر هەرێمی كوردستان هەبوو، گوتی ئێوە كاری خەڵكی مەدەنی دەكەن، منیش نامەوێ‌ كێشە سیاسییەكان تێكەڵاوی كارەكانی ئێوە ببن، كاری باشیش دەكەین بۆ رێكخستنی رێنماییەكانی كاركردنی پێكەوەیی”.

مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت ‌و نشینگە ‌و كارتی زانیاری ‌و رەگەزنامەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سەر بە حکومەتی عێراقە، دیدار عومەر ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا داواكاری ئەوەیان هەبووە كێشەی مووچەیان بۆ چارەسەر بکرێت، چونكە هەندێجار گرفتی تێدەكەوێت.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر گوتیشی “جگە لە بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتی مووچە، وەزیر جەختی لەوە كردەوە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوای كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان دەكات ‌و پشتیوانی ئەو داواكارییەمان دەكات”.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ د. فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق كۆببێتەوە. لەڕووی ئیدارییەوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت ‌و نشینگە‌ و كارتی زانیاری ‌و رەگەزنامە‌ی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن.

دەربارە Hawler Passport

ئەم بابەتەش ببینە

سیستەمی پێدانی پاسپۆرت دەگۆڕدرێت

بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر ئاشکرای دەکات، سیستەمی پاسپۆرت لە تەواوی عێراقدا گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *