بەرواری (٢٢/٠٤/٢٠١٩) شاندێک لە ڕەگەزنامەی گشتی هەرێمی کوردستان کە پێک هاتبوو لە بەرێوەبەرانی ڕەگەزنامە و نشینگەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز (عەمیدی ماف / دیدار عمر قادر) بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر سەردانی (ڕەگەزنامەی گشتی بغداد) یان کرد لەگەڵ بەرێز (لیوا / هيثم فاضل غرباوي) بەرێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانی ڕەگەزنامە و نیشینگە.