لە بەرواری (13/03/2018) شاندێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە رێکەوتن بەرەو شاری بغداد بە سەرۆکایەتی بەرێز (کریم سنگالی) وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە بەرێز (عەمیدی ماف / دیدار عمر قادر) بەرێوەبەری پاسپۆرتی هەولێرو پۆلێک لە ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بەشدار بوون لەو شاندە لەلایەن بەرێز (حيدر عبادي) سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرێز (قاسم الاعرجي) وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازیان لێکرا لە کۆتایی بریاردرا بە کردنەوەی هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی.