سەرەکی / هەواڵی ڕۆژنامەکان / سیسته‌می ئه‌رشیفی پاسپۆرت گۆڕانکاری به‌سه‌ر دادێت

سیسته‌می ئه‌رشیفی پاسپۆرت گۆڕانکاری به‌سه‌ر دادێت

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە سیستەمی ئەرشیفکردنی پاسپۆرتدا دێت و بەوەش كارەكان خێراتر و باشتر بەڕێوە دەچن.

عەمید دیدار عومەر، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “گۆڕانكاری لە سیستەمی ئەرشیفی پاسپۆرتدا دەكرێت، ئەرشیف كرد نامێت، چونكە سیستەمی ئەلیكترۆنی ئێستا لە سەرجەم شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كاری پێ دەكرێت، بەرنامەیەكی بۆ زیاد دەكرێت بۆ ئەوەی چیتر پێویست بە ئەرشیفكردن نەكات”.

دەشڵێت، گۆڕانكارییەكە ئەوەیە كە لە كاتی وەرگرتنی پەنجەمۆر و دانەوەی مامەڵەكە، كە باكۆدی لەسەرە خەزن دەبێت، بەوەش پێویست ناكات جاری دیكە مامەڵەكە ئەرشیف بكرێت، ئەوەش وا دەكات كارەكان خێراتر و باشتر بەڕێوە بچن، هەروەها پێویستی بە ژمارەیەكی دیكەی كارمەند دەبێت، چونكە ئێستا لە هەر نووسینگەیەكدا 10 كارمەند خەریكی كاری ئەرشیفن”.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: “ژمارەیەك ئەفسەر لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك بەمەبەستی ڕاهێنان لەسەر ئەو ئامێرە نوێیانەی ڕەوانەی بەغدا دەكرێن و بەنیازین بیانهێنین و كاریان پێ بكەین، هەروەها لە هەفتەی داهاتووشەوە دەست دەكەین بە كاركردن بەو بەرنامە نوێییە”.

دەربارە Hawler Passport

ئەم بابەتەش ببینە

عه‌مید دیدار: ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رچووه‌ بۆ ئاسانكاریی ده‌ركردنی پاسپۆرت

عه‌مید دیدار: ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رچووه‌ بۆ ئاسانكاریی ده‌ركردنی پاسپۆرت عه‌مید دیدار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پاسپۆرتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *