سەرەکی / رێنماییەکان / رێنماییەکانی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی پاسپۆرتی خوێنەرەوە بە ئامێر

رێنماییەکانی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی پاسپۆرتی خوێنەرەوە بە ئامێر

رێنماییەکانی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی پاسپۆرتی خوێنەرەوە بە ئامێر

لە پێناو پێشکەش کردنی خزمەتێکی زیاتر بۆ ئێوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی پاسپۆرتی خوێنەرەوە بە ئامێر کارمان کردووە بەوە کە فۆرمی داواکاری پاسپۆرت لەڕێگای ئینتەرنێتەوە بێت خۆش‌ حاڵین بە پێشکەش کردنی ئەو زانیاری و رێنیشاندانانەی کە پێویستە بۆ پرکردنەوەی فۆڕمی ئاماژە پێکراو .

١-کاتی هەڵبژاردنی پەڕەی پاسپۆرت لە پێگەی سەرەوەو کلیک کردنی لەسەر نموونەیەکی فۆڕمەکە دەتوانیت فۆرمی نموونەیەکە پڕبکەیەوە کە تایبەتە بە خۆت.

٢-دەبێت خانەی جۆری پاسپۆرت (عادی) دەست نیشان بکەی.

٣-دەبێت خانەی جۆری داواکار (ا‌صدار اول مرە ) دەست نیشان بکەی ئەگەر هاتوو بۆ یەکەم جار پاسپۆرت دەربکەیت.

**هاووڵاتی بەرێز مەبەستمان لە پاسپۆرتی پێشوو (A-G) واتا پاسپۆرتی (S) و پاسپۆرتەکانی پێشوو ئاماژە پێناکرێت تەنها پاسپۆرتی (A-G) بە پاسپۆرتی پێشوو ئاماژە پێ دەکرێت لەبەرئەوەی بە سیستەمی کۆمپیوتەری پرکراونەتەوە .

٤-دەبێت خانەی شوێنی داواکاری (داخل عیراق) دەست نیشان بکەیت .

٥-دەبێت خانەی شوێنی داواکاری (خارج عیراق) دەست نیشان بکەیت ئەگەر هاتووشوێنی لە دایک بوونت دەرەوەی عیراق بوو .

٦-لەکاتی پرکردنەوەی فۆرم دەبێت پاڵ پشت بکەی بە بەڵگەنامانەی جێگر ( ناسنامەی باری شارستانی – ڕەگەزنامەی عیراقی ) .

٧-لەکاتێک ئەگەر هاتوو نازناوت ( اللقب ) لە ناسنامەی باری شارستانی نەبوو دەبێ ناوی باپیر دووبارە بنوسیتەوە لەکاتی پرکردنەوەی فۆرم .

٨-پاش نووسینی ناوت بەزمانی عەرەبی یان کوردی کلیک بکە لەسەر خانەی ( ادراج الاسم بالانکلیزیە ) بۆ ئەوەی ناوی سیانیەکەت بکەیت بە زمانی ئینکلیزی .

**هاوولاتی بەرێز مەرج نیە بەرێزتان پابەندبن بەو سبیلە بەڵکو ئەگەر بەرێزتان سبیلێکی دیاریکراوتان هەیە لە حاڵەتی هەبوونی یەک لەم بەڵگەنامانە کە بریتیە لە ( بڕوانامەی زانکۆ – دەعوەت نامە – ناسنامەی ژووری بازرگانی – ئیقامە لەیەک ووڵاتانی ئەوروپا ) .

٩-دەبێت خانەی کارتی نیشتە جێبوون ( بطاقە السکن ) پربکەیتەوە .

١٠-دەبێت خانەی زانیاری دارایی پربکەیتەوە کە پێک هاتووە لە ژمارەی چەک و ڕۆژەکەی و لق و ناوی بانک و ژمارەی لقەکە .

١١-پاش دڵنیابوون لە راستی زانیارییەکان پێویستە کلیک بکەیت لەسەر خانەی چاپکردنی فۆرم .

دەربارە Hawler Passport

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *