*ئاگاداری*
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن :-
* نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر:ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لە گەڵ ( مخمور – گوێر – قراج – کرکوک ) لەگەڵ مامەڵەی (وونبوون – تێکچوون – کۆتایی پەر – هەڵە لە پاسپۆرت – پاسپۆرتی خێرا) .
* نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزاو ناحيه كا ن ) لە گەڵ ( شقلاوە – پیرمام – خەبات – کۆیە – دەشتی هەولێر – بنصلاوه – کەسنەزان – دارەتوو – قوشتەپە ) وە ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک دلنیایی ئاسایش و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.
* نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران:ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزای سۆران – قەزای رواندوز – قەزای مێرگەسۆر – قەزای چۆمان – هریر – ناحيه كانى سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک دلنیایی ئاسایش و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.